شەوی رابردوو کاتژمێر دوازدە و نیو بە کاتی کوردستان لە سەر جادەی قراخەوە بە ئارپیجی هێرش کرایە سەر ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە لە بانە گەورە و بە خۆشیەوە هیچ خەسارێکی گیانی و ماڵی لێ نەکەووتەوە.
پێویستە بوترێت کە گولە ئارپیجیەکە پێش لەوەی بگاتە تەلبەندی ئوردوگا تەقیەوە و تەنیا بڕێک پووش وپڵاشی سوتاند کە هاوڕێیانی پێشمەرگە خێرا ئاگرەکەیان کونتروڵ کرد و نەیانهێشت پەرە بستێنێ.