ماڵەوە / کوردستان / کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

رێکارێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کارکردن لەسەر کارەبا لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “یاسین ئەمین خانی”  لە کاتی کاری ئارماتۆربەندی لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان کارەبا گرتوویە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەمە یەکەم جار نیە کرێکارانی کوردی رۆژھەڵاتی لە ھەرێمی باشووری کوردستان بە ھۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست دەدەن و ساڵانە بە ھەزاران کرێکار لە سەر ناچاری و بۆ بژیوی ژیانی خۆیان لە رۆژھەڵاتەوە روو دەکەنە باشووری کوردستان و بە ھۆی رووداوی کار گیانیان لە دەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزەکانی تورکیه لە چاڵدوران

شەوی چوارشەممە۲۲ی گوڵان۱٤۰۰، هێزەکانی سپای تورکیە لە سنووری چاڵدوران نزیک بە گوندی وەکیل تەقەیان لە …