لەم رۆژانە دواییدا، ٤ کچی خەڵکی ئاوایی میراولی ناوچەی باینگانی پاوە بەناوەکانی “نێرگز محەمەدی، بەهار ئەحمەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مورادی” بەبێ هیچ هۆکارێک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستگیر و رەوانەی گرتووخانە ئیتلاعاتی کرماشان کراون.
وێڕای نیگەرانی بنەماڵەی ئەم ٤ ھاووڵاتیە، بەڵام تا ئێستا ھێزەکانی رژیم ھۆکاری دەستگیر کردنەکەیانی ئاشکرا نەکردووە و چارەنووسیان ھەروا نادیارە.