ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار بە دەستیکەسانێکی نەناسراو کوژرا.
ئیوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ”سەید تاهیر تیسۆ“ خەڵکی کۆنە لاجانی پیرانشار لە گوندی زیویە بە دەستی کەسانێکی نەناسراو درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا.
تا ئێستا ھیچ حزب و لایەنێکی کوردی بە فەرمی کوژرانی ئەم کەسەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.