شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

٢ کارمەندی دیکەی نەخۆشخانەکانی کرماشان بە ھۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

پەیام رەحمانی یەکێکی دیکە لە پەرەستارەکانی بەشی ئێمێرجنسی نەخۆشخانەی ئیمام رەزا لە شاری کرماشان پاش بەربەرەکانیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ھەروەھا یەکێکی دیکە لە یاریدەدەری پەرەستارەکانی نەخۆشخانەی تاڵقانی لە کرماشان پاش یەک ھەفتە بەربەرەکانێ لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی خەرمانان گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە، تا ئێستا بە دەیان کەس لە کادری نەخۆشخانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە ھۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …