یه‌ك شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئازادکردنی ۵ ھاووڵاتی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە

۵ هاووڵاتیی دەستگیر کراوی خەڵکی شاری سەقز دوای مانگێک راگیران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

چەند رۆژ پێش ئێستا، ۵ هاووڵاتیی دەستگیر کراوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ”عەلی قادری، ئارمیا ڕەنجبەری، هێمن کەریمی” و دوو برا بە ناوەکانی ”هیوا ئەمینی و وریا ئەمینی“ دوای مانگێک راگیران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ۵٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون.

ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستگیر کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …