پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

شاکر بێھرووزی بە ئێعدام مەحکووم کرا

زیندانیەکی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ کە دوو ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە تۆمەتی “بەغی و ئەندامیەت لە کۆمەلە“ بە سەر ناوبراودا سەپاوە و بە فەرمی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە.

شاکر بێهرووزی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ، کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٨، لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر “شەیخلوو” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات بە سەر ناوبراو دا سەپابو و لە کاتی دانیشتنی دادگا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بوو، بەڵام لە دادگای پێداچوونەوە ئەو حوکمە گۆڕدرا بۆ ئەندامیەت لە کۆمەڵە و حوکمی ئێعدام.

شاکر (فەرهاد) بێهرووزی،مانگی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی چەند ڕۆژ گوازرابوویەوە بەندیخانەی ورمێ و دواتر سەرلەنوێ بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانەی ئیتلاعات گوازرابوویەوە و سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ.

بێهرووز شاکر ماوەی یەک ساڵ و ٩ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئیداریە ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجە بووە هەتا دان بە تیرۆر کردنی ئەندامێکی ئیدارەی ئیتلاعات بنێت.

مامل محەمەدی کە ئەندامی سپای پاسداران بوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی١٣٩٧ لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە دەستی گرووپێکی نەناسراو کوژرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …