پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئێعدام کردنی ھاوڵاتیەکی خەڵکی سەردەشت

ھاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە ھۆشبەرەکان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

دوایین ساتەکانی شەوی رابردوو واتە چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”خدر قەویدڵ“ لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

خدر قەویدڵ نزیکەی ٧ ساڵ پێش لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”حوسێن سەروەری“ و ”هەژیر ئێران نژاد“ بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیر و لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی ئێعدەمیان بە سەردا سەپا.

دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیەیە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ خدر قەویدڵ برابوونە ژووری تاکەکەسی کە هەمان ڕۆژ گەڕێندراونەتەوە بۆ بەندەکانی خۆیان.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …