زەینەب جەلالیان هێشتا لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کرمان دایە

ژنە زیندانی سیاسیی کورد، زەینەب جەلالیان کە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ٦ی ئەمساڵ لە بەشی کەرەنتینەی زیندانی قەرچەکی وەرامین گواسترایەوە، هێشتا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی کرمان ڕادەگیرێت.

زەینەب جەلالیان لەم ڕۆژانەی دواییدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی کردووە و باسی لەوە کردووە کە لە دۆخێکی سەخت و لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کرمان ڕادەگیردرێت.

زەینەب جەلالیان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەروەها، ئاماژەی بەوەداوە کە کاربەدەستانی زیندان ڕایانگەیاندووە؛ ئەگەر خەرجی گواستنەوەکە خۆی لە ئەستۆی بگرێت، دەیبەنەوە بۆ زیندانی شاری ‘خۆی’ لە پارێزگای ئورمیە، بەڵام هێشتا ئەمە جێبەجێی نەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی زەینەب چەند هەفتە جارێک و بە ئامادەبوونی دوو کارمەندی ئەمنیی زیندانەکە دەکرێت و ڕێگەی پێنادرێت بە زمانی کوردی قسە بکات و ناچار دەکرێت بە زمانی فارسی لەگەڵ باوک و دایکی قسە بکات کە بە سەختی لەو زمانە تێدەگەن.

هێشتنەوەی زەینەب جەلالیان لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کرمان لە کاتێکدایە کە ئەم ژنە زیندانییە سیاسییەی کورد، لە زیندانی قەرچەکی وەرامین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و هەر ئەو کاتە دەستی دایە مانگرتن لەخواردن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …