پێنج شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2021
ماڵەوە / کوردستان / بریندار کردنی ٣ کۆڵبەری دیکە لە هەورامان بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

بریندار کردنی ٣ کۆڵبەری دیکە لە هەورامان بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ۵ی خەرمانانی ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە، لە ئاکام دا ٣ کۆڵبەر بە ناوەکانی قانع بەهرامی تەمەن ۲۷ سالە و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عەلی ڕەنجبەر خەڵکی ئاوایی میانە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ناجی خەڵکی ئاوایی وەسنە سەر بە شاری مەریوان بە خەستی بریندار بوون کە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی شاری پاوە کراوان.

جێگای ئاماژەیە لە ماوەی چەند ھەفتەی رابردوو تەقە و لێدانی کۆڵبەران لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بە ئاستێکی زۆر پەرەی سەندووە و کەمتر رۆژێک ھەیە ھەواڵی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران بڵاو نەبێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

خاڵۆ میرزا، باوکی دوو گیانبەختکردووی کۆمەڵە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد

خاڵۆ میرزا، باوکی دوو گیانبەختکردووی کۆمەڵە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد ئیمرۆ چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ساڵی …