سێ شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2023

دەستگیر کردنی لاوێک لە سەردەشت بە ھۆی گۆڕینی دین

لاوێکی خەڵکی سەردەشت کە بە تازەیی لە ئیسلامەوە ببووەتە پێڕەوی دینی مەسیحی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

چەند رۆژ پێش ئێستا هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای سەردەشت پێڕەوێکی دینی مەسیحییان بە ناوی ”شێرکۆ سیاوەشی“ تەمەن ٣٧ ساڵ دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

دەوترێ، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستگیر کردنی شێرکۆ سیاوەشی ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و مالەکەیان پێشکنیوە و دەستیان بە سەر کۆمپیۆتەر و هارد دیسکەکانیدا گرتووە.

شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەو نەودینە مەسیحیە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست دا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …