ئازاد كردنی ٢ مێرمنداڵی خەڵکی ناوچەی سەوڵاوا لە لایەن ئیتلاعاتەوە

دوو مێرمنداڵی خەڵکی ئاوایی بۆڕیەر سەر بە شاری سەوڵاوا کە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ دەستگیر کرابوون، بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە له‌ زیندان ئازاد کران.

ئەمڕۆ پێنجشممە ٣٠ مانگی گەلاوێژ، “ئاریا ئەمینی” تەمەن ١٦ ساڵ و “هەورام نادری” تەمەن ١٧ ساڵ دوای ٢٤ کاژمێر دەستگیر کران هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون.

شایانی باسه‌، “هەورام و ئاریا” بە هۆی ئەوەی تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و بڕیارە بە زوویی بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دادگایی بکرێن.

ئەو دوو مێرمنداڵە کاتژمێر ٤ی سه‌رله‌ بەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای سەوڵاوا دەستگر کرابوون.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، دوو مێرمنداڵی خەڵکی ئاوایی «سلێن» لە ناوچەی هەورامانی مەریوان بە ناوەکانی هێمن و کەیومەرس ئەدوایی کە ٢٧ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنیتیەەکانی رژیمەوە دەستگیر کرابوون، دوێنێ شەممە ٢٥ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٥٠ و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …