ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی مانگی گەلاوێژ، میهرەبان کەشاوەرزی، خوێندکار و ئەکتەری شانۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانهكهی ڕەوانەی زیندانی ئهوینی تاران کرا.
مێهرەبان کەشاوەرز خەڵکی شاری مەریوان و خوێندکاری شانۆیە لە زانکۆی هونەرە جوانەکاندا و پێشتر لە خەرمانانی ١٣٩٤ لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیرو دوای نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.