دوو مێرمنداڵی خەڵکی ئاوایی «سلێن» لە ناوچەی هەورامانی مەریوان بە ناوەکانی هێمن و کەیومەرس ئەدوایی کە ٢٧ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنیتیەەکانی رژیمەوە دەستگیر کرابوون، دوێنێ شەممە ٢٥ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٥٠ و ٣٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ ئەم دوو مێرمنداڵە قوتابییە ١٦ و ١٧ ساڵەیە دوای بانگهێشتکردن بۆ ئیتلاعاتی سپای شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا، دەستگیر کران و گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕایگەیاندووە کە ئەم دوو مێرمنداڵەی بە تۆمەتی «هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان» دەستگیر کردووە.