هه‌ینی 24 ئه‌یلول 2021
ماڵەوە / سیاسی / دوو برای خەڵکی سەقز یەک ھەفتەیە بێ سەروشوێنن

دوو برای خەڵکی سەقز یەک ھەفتەیە بێ سەروشوێنن

دوو برای خەڵکی شاری سەقز کە یەک ھەفتەیە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کراون، تا ئێستاش بێ سەروشوێنن.

ھەفتەی رابردوو ھەوڵاتیەکی خەڵکی شاری سەقز و بەرپرسی بەڕێوەبردنی جامی فوتباڵی ھەڵەبجە بە ناوی ھیوا ئەمینی لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا، پاشان برای ھیوا ئەمینی بە ناوی وریا ئەمینی بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی براکەی بە ناوی سەردانی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی رژیم دەکات کە ئەویش دەستگیر دەکەن.

ئێستا پاش یەک ھەفتە تێپەڕبوون لە دەستگیر کردنی ئەم دوو برایە، ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگرتنەکەیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

 ئازادکردنی دوو زیندانیی سیاسی خەڵکی سنە

رۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سیروان ئەرغەوانی” و …