دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

تاوانی گەورە لە فڕۆکەخانەی سنە!⁄ رەشاد مستەفاسوڵتانی

هۆنراوەکانی شاعیری ناسک وێژ، ناسک بین و ناسک خەیاڵی شیلیایی پابلۆنیرۆدا (١٩٧٣- ١٩٠٤) دەردی هاوبەش باس دەکەن و سنووری بەزاندووە . ساڵی ١٩٧١ خەڵاتی نوبیلی وەر گرتوە. لە هاوینی سالی ١٩٧٩ زاینی لە فرۆکەخانەی شاری سنە یازدە شارۆمەند و ئازادیخوازی کورد بە دەستوری فاشیزمی ئیسلامی تیرباران کران. بار و دۆخی ڕۆژە ڕەش تر لە ڕەشەکانی شارۆمەندی کورد ، لەم هۆنراوەی پابلۆنیرۆدا بەجوانی هەست دەکرێت و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئارەزووکان و خواستی گەلی کوردباس دەکات. هۆنراوەکە گرانبەها و لە سەر دڵانە، بۆیە من بۆ سەر زمانی کوردی تەرجومە کردوەتەوە.
………………………………
بۆ جەلادێک کە بڕیاری ئەم کوشتارەی دا ،
لێپرسینەوە و دادخوازیم دەوێت !
بۆ ئەو کەسەی دەستوری تیربارانی دا ،
لێپرسینەوە و دادخوازیم دەوێت !
بۆ ئەوانەی کە لەم جەنایەتە پشتیوانیان کرد ،
لێپرسینەوە و دادخوازیم دەوێت !
بۆ تاوانبارێک کە لە بەرانبەر ڕشتنی خوێنی مرۆڤەکان ،
دەسەڵات و پاداشی وەر گرت ،
لێپرسینەوە و دادخوازیم دەوێت ! من داد خوازیم دەوێت .
نامەوێت تەنانەت لە نێو ماڵەکانیان ، پارێزراو بن .
دەمەوێت :
هەر لەم جێگایە ، هەر لەم مەیدانە موحاکمە کرێن !
من خوازیاری ” سزادان” و لێپرسینەوەم . تەواو

( ر – م س ) یازدەی گەلاوێژی ١٣٩٩
……………………………….

وڵات : ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوین : شاری سنە
جیگای تاوانەکان : فڕۆکەخانەی سنە
کات : خەرمانانی ١٣٥٨
ژمارەی ئازادیخوازان : یازدە کەس
بریندار: یەک کەس
( کاتە سامناک و تراژدیەکان لە عەکسەکاندا دیارن .)

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …