پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

٨٠ ڕێکخراو و سەندیکاى جیھانی کرێکاران خوازیارى ڕاگرتنى کوشتارى کۆڵبەران بوون

٨٠ ڕێکخراو و سەندکاى جیھانی کرێکاران خوازی٨٠ ڕێکخراو و سەندکاى کرێکارى لە دونیا بە بڵاوکردنەوەیەى بەیاننامەیەکى هاوبەش بە ناوونیشانى “نابێت کۆڵبەران لەبیر بکرێن”، خوازیارى ڕاگرتنى کوشتار و قەتڵوعامى کۆڵبەرەکان لە لایەن سوپاى تیرۆریستى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى بوونەوە.

ئەم سەندیکا و ڕێ:خراوە کرێکارییانە لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بە ڕەگ و ڕیشەى هەژارى و نەبوونى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە گشتى و ناوچە سنوورییەکانى کوردستان کردووە کە ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەى لاوان و پیاوانى کورد ڕوو بکەنە کارى کۆڵبەرى کە وەک پیشە هەژمار ناکرێت.

ئەم سەندیکا و ڕێکخراوە کرێکارییانە ئاماژەیان بە شەهیدکردنى ٧٩ کۆڵبەر لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى کردووە کە بە تەقەى ڕاستەوخۆى سنووربانان و هێزە ئینتزامییەکانى کۆمارى ئیسلامى گیانیان لەدەست داوە لە کاتى کۆڵبەرى و دەیان کەسى دیکەیشیان لێ بریندار کردوون.

لە بەشێکى بەیاننامەکەدا هاتووە: “ئێمە ڕێکخراو و سەندیکاکان، سیاسەتە سەرکوتکەرانەکانى ڕژێمى ئێران بەرامبەر کۆڵبەرەکان بە گشتى پڕۆتستۆ دەکەین. ئێمە سەرنجى ژنان و پیاوانى کرێکار و کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی بەرامبەر ئەم کارەساتە ئینسانى و کۆمەڵایەتییەى کۆڵبەران ڕادەکێشین. دەوڵەتى ئێران دەبێـ سەرکوت و قەتڵوعامى کۆڵبەران کۆتایی پێ بێنێت و ڕێز لە بنەماکانى مافى مرۆڤ بگرێت و ڕێگەى پەرەپێدانى ئەڵترناتیڤە ڕاستەقینە ئابوورییەکان بۆ خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بگرێتە بەر و واڵا بکات”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …