چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ھاوڵاتیەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی سنە ئێعدام کرا

حوکمی ئێعدامی هاوڵاتیەکی کورد وێڕای ئەوەیکە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ دواتر دواخرابوو، لەناکاو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی ھەتاویی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”مورتەزا پیرخزری“ تەمەن ٤٢ ساڵ کە ژن و منداڵیشی ھەبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

جێبەجێ کرانی حوکمی ئبعدامی ئەو هاوڵاتیە کوردە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ مۆڵەت بە بنەماڵەکەی درابوو هەتا بڕی دوو میلیارد تمەن پارە بدەنە بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە پێش بە ئێعدام کردنی ناوبراو بگرن.

مورتزا پیرخزری ڕۆژی شەممە هاوڕێ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی سەعید محەمەدی فەرد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.

مورتەزا پیرخزری دوو ساڵ پێش بە تاوانی قەتڵی ھاوڵاتیەکی دیکە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپا بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …