چالاکێکی ژینگەپارێز خەڵکی شاری سەقز لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ ٦ی گەلاوێژ چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هادی محەمەدزادە کە ئەندامی گرووپی شاخەوانی “هەتاو”یشە بە هۆی پێوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانێ دەستگیر کرا.
هێزەکانی ئیتلاعات هادی محەمەدزادەیان بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.