هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

کوژران و برینداربوونی ٣ پاسدار لە سەوڵاوا

بە ھۆی شەڕ و تێکھەڵچوونی چەکداریی لە ئاوایی بڵبەر سەر بە شاری سەولاوا، ٣ پاسدار کوژران بریندار بوون.

بە پێی سەرچاوە ھەواڵنێرییەکانی رژیم، شەوی رابردوو چوارشەممە ٢٥ی پووشپەر، لە بەرزاییەکانی گوندی بڵبەر سەر بە ناوچەی سەوڵاوا تێکهەڵچوونی چەکداریی لە نێوان ھێزەکانی سپای پاسدارن ھێزەکانی حزبێکی کوردیدا ھاتووەتە ئاراوە.

لەو تێکھەڵچوونەدا دو پاسدار بە ناوەکانی “جەماڵ کەریمی” بەرپرسی پایگای بڵبەر و “محەمەد کەرەمی” ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و هەروەها پاسدارێکی دیکە بە ناوی “محەمەدعەلی مورادی” بریندارە بووە.

تا ئێستا هیچ کام لە حیزبە کوردستانیەکان بەرپرسیارەتی تێکهەڵچوونەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …