مەترسی ئێعدامکردنی دوو بەندکراوی سیاسی کورد

دوای گواستنەوەى لەناکاوی دوو بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ئێعدامی کورد سابیر شێخ عەبدوڵا  و دیاکۆ ڕەسوڵزادە، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە مەترسی لەسێدارەدانی ئەو دوو چالاکە سیاسیە هەیە.

رۆژی ڕابردوو دوو بەندکراوی سیاسی بۆ نووسینگەی وەرگرتنی پەنجەمۆر و داواکردنی بەخشین بردراون بۆ ئەوەی نامەی لێبوردن وبەخشینەکەیان بۆ نۆوسینگەی لێبورنی پارێزگا بنێردرێت.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ورمێ پێش ئەوەی سزای ئیعدامی زیندانیەکان جێبەجێ بکرێت داوا لە بەندکراوەکان دەکرێت داوای لێبوردن و بەخشین بکەن بەڵام ئەنجومەنی بەشین و لێبوردنی پارێزگا داواکاریەکە ڕەت دەکاتەوە و بەوشێوە بواری لەسێدارەدانی بەندکراوان پێک دێنێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …