چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خۆکوژیی زیندانیەک لە پیرانشار پاش وەرگرتنی مەرەخەسی

رۆژی شەممە، ٢١ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی “عەبدولئەحەد بەزمئارا”، ٢٢ ساڵە و کوڕی “ڕەحمان”، خەڵکی گوندی “سەروکانی” سەر بە بەشی “لاجان”ی شاری پیرانشار، دوای ئەوەی بە مەرەخەسی لە زیندانی شاری نەغەدە هاتبووە دەرەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە بەهۆی گوشاری دەروونی و کەشی نالەباری زیندان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

عەبدولئەحەد بەزمئارا، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی بووە و ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە و لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی شاری پیرانشار، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” بە ١١ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

ئەو ھاوڵاتیە کوردە لە زیندانی شاری نەغەدە، خەریکی تێپەڕاندنی سزاکەی بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …