عەبدوڵڵا هونەرمەندی کورد عەبدوڵڵا چاوشی دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی بۆکان، بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.
هونەرمەندی کورد عەبدوڵڵا چاوەشی کە خەڵکی ئاوایی حاجی لەکی چۆمی مەجیدخانە ڕۆژی ١٦ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە.
دوای ئەوەی بنەماڵەکەی سەردانی ئیتلاعات دەکەن و خوازیاری ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان دەبن، ئیتلاعاتی بۆکان پێیان دەڵێت کە کوڕەکەتان بۆ ئیتلاعاتی ورمێ راگوێزراوە.