دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی چاڵدۆران و پیرانشار کوژران

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی چاڵدۆران و پیرانشار کوژران

رۆژی ھەینی ١٩ پوشپەر ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران ، لە سنووری چاڵدۆران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی «زیاد حاتەمی» بە تەقەی راستەخۆی ھێزە ئەمنییەکان کوژرا.

بەداخەوە ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە شوێنێکی دیکە بە ناوی «بۆزی مێرگە سیر» لە بنارەی چیای قەندیل، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەری دیکە کردووە کە لە ئاکام دا، کۆڵبەرێک بە ناوی «ئیبراھیم ئەبووبەکری» بە تەقەی راستەخۆی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.

شایانی باسە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە شەش کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …