ماڵەوە / ئێران / برینداربوونی کچێکی سەقزی بە چەقۆ بە ھۆی ھێرش کردنی دەسگیرانەکەی

برینداربوونی کچێکی سەقزی بە چەقۆ بە ھۆی ھێرش کردنی دەسگیرانەکەی

بریندار کردنی کچێکی سەقزی بە چەقۆ بە ھۆی ھێرش کردنی دەسگیرانەکەی

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا؛ کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی گەندی «خردەلووکی» سەقز لە لایان دەسگیرانەکەیەوە بە چەقۆ ھێرشی کرایە سەری.

«پەریسا رەحمانی» تەمەن ٢٢ ساڵ لە لایان دەسگیرانەکەی «ئەمیر» عەبدوڵڵا سادقی ٢٠ چەقۆی وەبەر کەوتووە و بە سەختی بریندارە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

بە وتەی پێرسنێلێکی پزشیکی کە نەیھەویستۆ نێوی ئاشکرا بێت، پەریسا رۆژی دووشەممە ١٦ پوشپەڕ لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز، نەشتەگەری بۆ کراوە، بڵام بە ھۆی قووڵ بوونی برینەکانی بارودۆخی سڵامەتی لاوازە.

ئەمیر سادقی دوایی ئەو رووداوە ھەڵاتووە و بێ سەر و شوێنە و ھێزە ئەمنییەکان لە باری دەستبەسەر کردنی ئەو تاوانبارە کۆتاییان کردووە.

.

 

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزەکانی تورکیه لە چاڵدوران

شەوی چوارشەممە۲۲ی گوڵان۱٤۰۰، هێزەکانی سپای تورکیە لە سنووری چاڵدوران نزیک بە گوندی وەکیل تەقەیان لە …