چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی نۆژین بەبۆنەی گیانبەختکردنی شەهیدانی ژینگەپارێز

ئەگەرچی دۆخی کوردستان و ژیانی هەنووکەیی مرۆڤی کورد لەبوارە جیاجیاکانیەوە هەڵگری هەندێ هاوبەشیی جیهانییە بەڵام کۆمەڵێک فاکتۆر وئەکتەری جیاوازی ناوچەیی و نێوخۆیی فۆرمدەری ئەم دۆخەن کە پێویستیی خوێندنەوەیێکی تایبەت بۆ کێشە و دۆخە قەیرانییەکانی ئەمڕۆی کوردستان زەقتر دەکەنەوە

لێکتەنرانی کێشە جیاجیاکانی ڕەهەندە جیاوازەکانی مرۆڤی کورد بەرهەمهێنەری دۆخێکە کە کۆمەڵگای کوردستان بە شێوازێکی مەترسیدار ڕوو لە هەڵوەشانەوەیە و سەرمایەی کۆمەڵایەتی ، فەرهەنگی و ئابوورییەکانی ڕوو لە نسکۆن و لەباری دەروونناسیی کۆمەڵایەتییەوە قەیرانە جیاجیا عەینی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان ، مرۆڤی کوردیان کردۆتە مرۆڤێکی ئەتۆمیزەکراوی بێدەرەتان کە هەر ڕۆژە بەشێک لە ژیانی تووشی قەیران دەبێت و دیالێکتیکی تاک _ کۆمەڵگای بێدەرەتانی ئانۆمیک بەردەوام یەکدی بەرهەم دەهێننەوە کە دەرهاویشتەی ئەم دۆخە مەترسیدارە ، بازنەیێکی بەردەوامی نسکۆ و لێکترازان و قەیرانە .

ئەگەر بمانەوێ هەندێ لە سەرچاوەکانی ئەم دۆخە لێک‌بدەینەوە دەتوانین بەڕێوبەرایەتی فەشەلی ناوەندگەرا کە بە ڕوانینێکی ئەمنیەتییەوە سەیری بەناو پەراوێزەکانی خۆی دەکات ، لەلایێکەوە و لەلایێکی ترەوە نەبوونی چارەنووسی نەتەوەی کورد بەدەستی خۆیە و بڕیارنەدان بۆ شێوازی بەڕێوەبەرایەتی و پلانداڕێژی ژیانی ئەو نەتەوە دوو لە هەرە سەرەکیترین هۆکارەکانی ئەم دۆخە دەسنیشان بکەن.

ئەگەر تێئۆریی خۆسەپاندن-خۆڕاگری بەهەند وەربگیردرێت دەتوانین بڵێین ئەگەرچی ناوەند بەردەوام ویستی خۆسەپاندنی هەبووە و ئاکامی ئەم ویستەش دەیان قەیرانی جۆراوجۆری مرۆڤی_ژینگەیی بووە ، نەتەوەی کوردیش خۆڕاگری و بەرخودانی بۆ مانەوە و سەلماندنی خۆی کردووە کە دەرەنجامی ئەم خۆڕاگرییە بەرهەمهێنانی کۆمەڵگایێکی تێگەیشتوو و چالاکی سیاسی_کۆمەڵایەتییە . بەڵام تێچووی ئەم خۆڕاگرییە بۆ نەتەوەکەمان زۆر لەسەرەوەیە و بە هۆی ڕادەی هێز و قەیرانە بەرهەمهێنراوەکانی ناوەندەوە ئەم نەتەوە دەبێت بەردەوام بینەری دۆخی دڵهەژێن بێ.

کەواتە ئەو دۆخەی کە ئەمڕۆ کۆمەڵگای کوردستانی تێکەوتووە تەواوی لایەنەکانی ژیانی نەتەوەی کوردی گرتووتەوە ژینگەش وەکوو یەکێنەیێکی سرووشتی_ژێئۆپۆلیتیکی بەشێک لەم قەیرانە بەربڵاوەی کوردستانە . پرسیارێک کە لێرەدا دەبێ هەم لە نەتەوەی کورد و هەم لە دەسەڵاتداران بپرسرێت ئەوەیەکە بۆچی لەگەڵ بوونی ئەزموونی چەندین ساڵە لە سووتانی دارستانەکانی کوردستان چارەسەرێک بۆ ئەم قەیرانە نادۆزرێتەوە ؟

بۆچی ژینگەوان و ژینگەپارێزانی ئێمە یان گیانیان ببێت بە سووتووی قەیرانە دەسکردەکانی ناوەند یان لە سووچی زیندانا پڕبایەخترین ساڵەکانی ژیانیان تێپەڕ بکەن؟
بەداخ و پەژارەیێکی زۆرەوە ئەمڕۆش هەوالێ گیانبەخشینی پۆلێک‌تر لە لاوان و ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە بۆ پاراستنی شکۆی ژیانی نەتەوەکەمان بووین.

ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین وێڕای سەرەخۆشیی ئەم کۆستە نوێیە و کڕنۆشبردن بۆ سەرجەم شەهیدانی مانەوەی ئەم نیشتمانە بەتایبەت شەهیدانی نوێی ژینگەی کوردستان لە نەتەوەی کورد بە گشتی و ئەنجومەنی ژیوای بەتایبەت، جەخت دەکاتەوە کە تەنیا ڕاگەیاندن و سەرەخۆشیکردن چارەسەریی ئەم دۆخە ناکات و دەبێ تاک و کۆمەڵگای کوردی هەوڵ بۆ بەدەستەوە گرتنی چارەنووسی خۆیان بدەن هەتاکوو چیدی بینەری ڕووداوگەلی لەم چەشنە نەبین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …