سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

پە‌یامی هاوخه‌می ئه‌نجومه‌نی پاژین بۆ شه‌هیدانی سه‌وزی پاوه

به داخێکی گرانه‌وه ڕێککە‌وتی۸ی پوشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۹۹، سێ که‌س له ژینگه پارێزانی ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه که‌وتنه به‌‌ر په‌لاماری ئاوری بێ ئه‌مانی دارستانە‌کانی ناوچه‌ی پارێزراوی “بوزین و مه‌ڕه‌خێڵ” و گیانیان له‌پێناوی ئاوه‌انی نیشتمان به‌خت کرد و چونه ناو ڕیزی شه‌هیدانی سه‌وزی وڵات.

‎کە بریتین له:
‎”موختار‌خه‌ندانی، بیلال ئه‌مینی و یاسین که‌‌ریمی”.
‎هه‌روه‌ها سێ که‌س به ناوه‌کانی سۆران مه‌حمودی و عارف‌خودادادی و جه‌میل عه‌بدی بریندار‌بوون.

‎ئە‌نجومه‌نی پاژین وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ شه‌هیدانی پاوە؛ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و هه‌روه‌ها ته‌واوی ژینگه‌دۆستانی کوردوستان ئه‌کات و خوازیاری چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی برینداره‌کانه.

‎هه‌ر وه‌کوو پێشتریش ڕامان گه‌یاندووه، به‌رپرسان نابێ به‌رانبه‌ر به کاره‌ساتی ژینگه‌یی و خه‌ساری ئینسانی بێ هه‌ڵوێست بن و ئه‌بێ له‌‌ زووترین کات خه‌سار ناسی ئه‌م جوره ڕوداوه دڵته‌زێنانه بکه‌ن.

باوه‌ڕمان هه‌یه نە ئاور و نه هیچ کاره‌ساتێکی دیکه ئیراده‌ی ژینگه دۆستان نابه‌زینێ و ئێمه سورین له پاراستنی ژینگه‌ی وڵات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …