کۆڵبەرێکی دیکە بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیم لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە ئاوایی سگریک لە سنووری شاری ماکۆ کۆڵبەرێک بە ناوی قاسم سەربازی کوڕی تاجەدین فیشەکی بەر دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات.
دەوترێت ئەم کۆڵبەرە ھاوسەر و دوو منداڵی ھەبووە.