گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پاش نیوەرۆی شەممە ٣١ی مانگی جۆزەردان، بەداخەوە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە نێوی «ئارمان حوسێن پەناھی » بە ھۆی خنکان لە چەمی «سمۆر» گیانی لە دەست دا.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەو ھەواڵەی پشت راست کردەووە و رایگەیاند؛
«پاش نیوەرۆی شەممە ٣١ی مانگی جۆزەردان، ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە کە لە ناوچەی قەرەداغ بوون،بە مەبەستی پشوودان و حەسانەوە سەردانی بەنداوی “چەمی سمۆر” دەکەن و ،بەداخەوە لا کاتی مەلەوانیکردندا هاورێ ئارمان حوسێن پەناهی، خەڵکی گەورەدێی” قورووچیا”ی ناوچەی لەیلاخ و پێشمەرگەی فیداکار و لەخۆبوردووی کۆمەڵە، بە رووداوی خنکان لە ئاودا گیانی ئازیزی لەدەست دەدا».