پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

لە ماوەی یەک ساڵدا نزیک بە ٩٠٠ ھەزار کەس لە ئێران بێکار کراون

ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی رژیم رایگەیاند: لە نێوان زستانی ٩٧ هەتا زستانی ٩٨ زیاتر لە ٨٨٥ هەزار کەس له ئێران کارەکانیان لە دەست داوە

هەر بە پێی ئەو ئامارە ڕێژەی بێکاری ژنان زیاتر بووە و تەنیا لە وەرزێکدا نیزیکەی ١٥٠ هەزار ژن بێکار بوونە.

لە درێژەی ڕاپۆرتە نوێیەکەی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسدا هاتووە: ڕێژەی بێکاری ژنان لە زستانی ٩٨ دوو بەرابەری پیاوان بووە. پێنوێنی بێکاری بە پێی ئەو ئامارە بۆ ژنان ١٧.٢ لەسەد و بۆ پیاوان ٩.٢ لەسەدە.

جیاوازی ڕێژەی کاری پیاوان لەگەڵ ژنان ٦٣ لەسەد بووە، واتە ٥ بەرابەر زیاتر لە ژنان(١٢.٧) لەسەد. ڕێژەی بەشداری ئابوری ژنان (١٥.٣ لەسەد) بووە و بەو پێیە ٤.٥ لەسەد لە هی پیاوان کەمتر بووە.

بە پێی ئەو ئامارە نوێیە ٢٧. ٩ لەسەدی بێکارانی ساڵی ٩٧ لە ساڵی دواتردا بەهۆی دڵسارد بوونەوە لە دیتنەوەی کار لە بازاری کار چوونە دەر.

ئەو ڕاپۆرتە ڕێژەی بێکارانی لە زستانی ساڵی ٩٧ بە سێ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار کەس خەمڵاندبوو.

ئەو دامەزراوەیە پێشتر پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ژمارەی بێکاران لە ساڵی ٩٩دا ٢.٧ هەتا ٦.٢ ملیۆن کەس زیاد بکات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …