پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە ورمێ

هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ ناوی شەهرام موسته‌فاپوور خه‌ڵكی گوندی “موانا”ی سه‌ر به‌ شاری ورمێ، كه‌وته‌ به‌ر دەسرێژی گولـله‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارن و به‌ هۆی قورسیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له ‌ده‌ست دا.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی جۆزەردان، له‌ جاده‌ی سنووریی سیلوانای سه‌ر به‌ شاری ورمێ، ئۆتۆمبیلی شه‌هرام موسته‌فاپوور با گومانی ھەڵگرتنی باری قاچاخ كه‌وته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ و ئەو هێزانە به‌ شێوەی ڕاستەوخۆ ته‌قه‌یان لە ئۆتۆمبیله‌کە کرد.

هێزه‌كانی سپای پاسدارن دوای برینداركردنی ئه‌م هاوڵاتییه‌،‌ ناوبراویان ڕه‌وانه‌ی زیندانی دەزگای ئیتڵاعاتی سپا كردووه، بەڵام دواتر و به‌ هۆی خوێن لەبەرچوونی زۆره‌وه‌ بە ناچار گواستوویانەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عارفیان كه‌ له‌ژێر چاودێریی خودی سپادایه‌.

سەرباری ئەوەى چه‌ند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە بووە، بەڵام ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان به‌ هۆی قورسیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له ‌ده‌ست داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …