بەڕێوەبەری گشتی پێشگرتن لە بەشی خاوەن پێداویستی تایبەتیەکانی دامەزراوەی بێهزیستی ئێران ڕایگەیاندووە: ساڵانە ٣٠ هەزار منداڵ بە کێشەگەلی ژنێتیکی لەدایک دەبن و زیاتر لە ٥٠ بۆ ٦٠ لەسەدی حاڵەتەکانی خاوەن پێویستی تایبەت بوون” معلولیت” بەهۆی کێشەی ژنێتیکیە.
کارناسان لەو باوەرەدان سەرەکیترین هۆکاری بەرز بوونەوەی منداڵانی خاوەنی پێداویستی تایبەت بە شێوەی زگماکی ، ئەو پارازیتەیە کە کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی دەنگی ئازاد دەیخاتە سەر میدیاکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە.