سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کوژرانی کاسبکارێک بە تەقەی ھێزەکانی رژیم لە ماکۆ

لە ماوەی رۆژانی رابردوو ھێزەکانی رژیمی ئێسلامی ئێران، جێگیرکراو لە پاسگای ساری ئۆجاق یان شێخ عەسگەر لە ناوچە سنووریەکانی شاری ماکۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کاسبکار کردووە کە، لە ئاکامدا کاسبکارێک بە ناوی فەرهاد کچڵانلوو خەلکی ئاوایی ساری ئۆجاق( شێخ عەسگەر) فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بریندار دەبێت.

بەوتەی خەلکی ئاوایەکە هێزەکانی کۆمار ئێسلامی دوایی ئەوەی تەقەیان لێ کردووە کەلوپەلەکەی و هەروها ئەسپی کاسبکارەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و ڕێگرییان کردووە لە خەڵک کە فەرهاد بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.

بداخەوە دوای یەک کاتژمێر و نیو بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.

شایانی باسە فەرهاد دەستگیران دار بوە بریار وابوە دە ڕۆژ دواتر ژیانی هاوبەشی پێک بێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …