سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ۱٦ی جۆزەردان ۱۳۹۹ هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆلبەرێک بە ناوی عەلی مەعارفی خەڵکی ئاوایی نەنوور سەر بە شاری بانە فیشەک بەر قاچی کەوتووە بریندار بوە.
شایانی باسە، عەلی مەعارفی بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.