ئێران ھێشتاکە یەکێک لە ناوەندە سەرەکیەکانی کۆرۆنایە

ئەندامێکی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشییە چڵکهێنەرەکان لە ئێران وتوویەتی، پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان لە زۆربەی شوێنە گشتییەکان ڕەچاو ناکرێت و ١٠ پارێزگا لە بواری تەشەنەسەندنی قەیرانی کۆرۆنا لە دۆخێکی مەترسیدار دان.

”مەسعوود مەردانی” ڕۆژی شەممە، ٣ی جۆزرەدان، وتوویەتی پروتۆکۆلە تەندروستییەکان لە زۆربەی شوینە گشتییەکانی وەکوو ڕاگوستنەگشتییەکان، ئیدارەکان و شوینە ئایینییەکان ڕەچاو ناکرێت و بەرزبوونەوەی سەفەرەکانیش نیگەرانی دروست کردووە.

بەوتەی ناوبراو، زۆریک لە خاڵە تەندرووستییەکان کە بۆ کۆنترۆلی کۆرۆنا ڕاگەیاندراوە، ناتوانرێت بەڕرێوە بچێت و توانای چاوەدێری بۆ بەڕێوەبردنیان نییە.

”مەردانی” باسی لەوە کرد نزیکەی ١٠ پارێزگای وەکوو خوزستان، کرماشان، ورمێ، سمنان و تاران  لە دۆخێکی مەترسیدار دان.

بەپێی ئامارەکانی رژیم، هەتا ئێستا ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا  ١٣٥ هەزار کەسە و لە ٧٥٠٠ کەسیش بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە، بەڵام زۆرێک لە ھەواڵنێرییە غەیرە حکومەتیەکان باس لە گیانلەداستدانی زیاتر لە ٤٥ ھەزار کەس و گیرۆدەبوونی پتر لە یەک میلیۆن ھاوڵاتیی ئێرانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

لەحاڵێکدا کە زۆرێک لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، داوایان لە هاووڵاتییان کردووە کە سەفر نەکەن، ڕێژیم بە کردنەوەی هۆتێلەکان، ڕێستورانەکان و شوێنە گەشتیارەکان، داوای کردووە کە پیشەی گەشتیاری چالاکییەکانی دەست پێ بکاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …