یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

رێژەی گیرۆدەبووان بە کۆرۆنا ۵ میلیۆن کەسی تێپەڕاند

رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆرۆنا لە جیھاندا گەیشتە زیاتر لە ۵ میلیۆن کەس و رێژەی ئەو کەسانەش بەم ھۆیەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتە نزیک بە ٣٠ ھەزار کەس.

رۆژانە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ھەزار کەس لە جیھاندا بەم نەخۆشیە گیرۆدە دەبن و ٤ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەست دەدەن..

لە ئێستادا قاڕەی ئەمریکا وەکوو سەرەکیترین ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە پێناسە دەکرێت.

لەو وڵاتانەی کە کوردستان بەسەریاندا دابەش کراون توریکا و ئێران زۆرترین رێژەی تووشبووانیان ھەیە و تا ئێستا بە وتەی حکومەتەکان، تا ئێستا لە تورکیا ١٥٢ ھەزار تووشبوو ھەیە و ٤ ھەزار و ٢٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە و لە ئێرانیش ١٢٦ ھەزار کەس تووشبوو ھەیە و ٧ ھەزار و ٢٠٠ کەس بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

راگەیاندنە سەربەخۆەکان دەڵێن تا ئێستا نزیک بە یەک میلیۆن کەس کە ئێران بەم نەخۆشیە تووش بوون و نزیک بە ٤٣ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە و رژیم ناوێرێت لەمبارەوە ئامارێکی راستەقینە بڵاو بکاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …