چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

کوژران و برینداکردنی ٣ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیمی ئێران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، ھێزە چەکدارەکانی رژیم لە ناوچەی بانە کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵ تەمەن بە ناوی “مەحموود مورادی” کە ٣ ھەفتە پێش ژیانی ھاوبەشی پێکھێنابوو، دەیگرن و وێڕای لێدان و ئەشکەنجە کردن، دەیدەنە بەر داستڕێژی گوللە و دەیکوژن.

ھەروەھا ھێزەکانی رژیم کاتژمێر ٢١ی شەوی رابردوو لە ناوچەی نۆکان_کانی زەرد لە شاری سەردەشت تەقە لە کۆڵبەرێک دەکەن و دەستبەجێ دەیکوژن. کۆڵبەرە کوژراوەکە ناوی “محەمەد ئیبراھیم زادە” و خەڵکی ئاوۆیی “نەبی ئاوا” سەر بە شاری “میراوا” بووە و ژن و ٣ منداڵیشی ھەبووە.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ھێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک ئاواییەکی سەر سنووری چاڵدران بە ناوی “وەکیل” تەقە لە کۆڵبەرێک بە ناوی “سدیق ئەحمەدی” دەکەن و بە توندی برینداری دەکەن.
ئەم کۆڵبەرە بە گومانی ھەڵگرتنی باری قاچاخ و لە مەودایەکی نزیک و بێ ئاگادارکردنەوە تەقەی لێ کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …