رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی دوو هاووڵاتی شنۆیی کە لە خواکورک بە هێرشی فرۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە گیانیان لە دەستدا، بەڕێوە چوو.
رۆژی سێشەممە ٢٨ی مانگی فێبریە، “فاخر تازەوارد و ڕەشید پیرۆتی” کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری سەردانی کوێستانی خواکورک لە سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانیان کردبوو، بە ھۆی بۆردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی تورکیەوە گیانیان لەدەستدا.
تا ئیستا کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هەڵوێستێکی بەرابەر کوژرانی ئەو دوو لاوە کوردە نەبووە.
ڤیدیۆ: ?