چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سەعید شێرزاد لە زیندان ئازاد کرا

سەعید شێرزاد پاش تێپەڕاندنی ٦ ساڵ حوکمی زیندان، لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی مانگی گوڵان، سەعید شێرزاد، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری کرماشان کە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بەند کرابوو، پاش تەواو بوونی ماوەی ٦ ساڵ حوکمەکەی، ئازاد کرا.

سەعید شێرزاد رۆژی ١٢ی مانگی جۆزەردانی ٩٣ لە شوێنی کارەکەی لە پاڵاوگەی تەورێز دەستگیر و رەوانەی زیندانی ئێڤین و دواتر بۆ زیندانی رەجایی شار گواسترایەوە.

ئەو بەندکراوە کوردە مانگی خەرمانانی ١٣٩٤ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی رژیم بە سەرۆکایەتیی قازی سەڵەواتی و بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی ئەمیر سالار داودی، پاش ١٥ مانگ زیندانی بوون بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی” حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە.

سەعید شێرزاد مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن لقی ١١٦٢ی دادگای تاوانەکانی رژیم لە تاران بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی هاوبەندییەکانی بۆ بەندی ئەمنیەتی حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا، حوکمەکەی وەک خۆی پەسەند کرایەوە و دواتر حوکمی یەک ساڵ زیندانی  هەڵپسێردراوی ناوبراو بە هۆی پەروەندەیەکی پشترەوە خرایە روو و حوکمەکەی بوو بە ٦ ساڵ و ٦ مانگ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …