بڕیار کاوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بڕیار کاوە زیندانی سیاسی خەڵکی ئاوایی نێ سەر بە شاری مەریوان، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

رۆژی شەممە ٦ی مانگی گوڵان، بڕیار کاوە زیندانی سیاسی کورد کە بە تۆمەتی ھاوکاریی لەگەڵ حزبێکی کوردی نەیاری رژیمی ئێران لە رێکەوتی ٢ی خاکەلێوە دەستگیر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو رۆژی ٢٦ی رەزبەری ساڵی ٩٧ی ھەتاویی لە لایەن ھێزەکانی رژیم و راپێچی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و پاش ٣٢ رۆژ و لە رێکەوتی ٢٧ی مانگی رەزبەری ھەمان ساڵ، گواسترایەوە بۆ زیندانی شاری مەریوان و رۆژێک دواتر بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی، ئازاد کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …