دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

دوو ھاوڵاتی دیکە لە زیندانی ناوەندیی سنە ئێعدام کران

دوو کەسی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوی پەیام مۆخلێس (رامین) و عەبدولواحد فەیزی خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە سێدارە دران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ٥ی مانگی گوڵان، وێڕای ھەوڵ و ماندووبوونی چالاکانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی بنەماڵەی کەسە کوژراوەکان و پێشگرتن لە ئێعدامی پەیام مۆخلێس و عەبدولواحد فەیزی، بەڵام ئەو دوو ھاوڵاتیە لە لایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی رژیمەوە لە سێدارە دران.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوودا حوکمی ئێعدامی لانیکەم شەش ھاوڵاتی کورد لە لایەن رژیمی ئێرانەوە جێبەجێ کراوە و سێ ھاوڵاتیش پاش وەرگرتنی رەزامەندیی بنەماڵەی کەسە کوژراوەکان، لە زیندان ئازاد کراون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …