دەستلەکار کشانەوەی ئەندامە تورکەکانی شورای شاری نەغەدە

لە ماوەی رۆژانی رابردوو شارەوانی نەغەدە دەستی داوەتە دانانی پەیکەری محەمەد ئەوراز، شاخەوانی کۆچکردوو لە یەکێک لە فەلەکەکانی ئەو شارەدا و ئەمەش بووەتە ھۆی تووڕەیی و کشانەوەی ئەندامە تورکەکانی نێو شورای شاری نەغەدە.

دەوترێ ئەو ئەندامانەی شورای شاری نەغەدە بەو ھۆیەوە دەستیان لەکار کشاوەتەوە کە، نارازین بە دانانی پەیکەری محەمەد ئەوراز و دەڵێن دەبێ پەیکەری مەلا حەسەنی سەمبولی نەتەوەی تورک لەو شوێنە دابنرێت.

جێگای ئاماژەیە، کۆچکردوو محەمەد ئەوراز شاخەوانی ناسراوی خەڵکی نەغەدە بوو کە باوکی کورد و دایکی تورک بوو و دووھەمین شاخەوان بوو کە لە ئاستی ئێراندا توانی بڕواتە لووتکەی کێوی ئێوێرێست و بە بۆنەی چالاکیەکانیەوە زۆر لە ناو خەڵکدا خۆشەویست بوو و ساڵی ١٣٨٢ لە درێژەی چالاکیە شاخەوانیەکانیدا بوو کە لە شاخ بەر بووەوە و کۆچی دوایی کرد.

مەلا حەسەنی، نۆێنەری رژیمی ئێران لە شاری نەغەدە بوو کە بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی دەستی بە خوێنی سەدان مرۆڤی تێکۆشەر و بێ تاوان سوور بوو و یەکێک لە کاراکتێرە سەرەکیەکانی قەتڵوعامی خەڵکی ئاواییەکانی قاڕنێ و قەڵاتان دێتە ئەژمار و زۆر کەس لەسەر ئەو قەناعەتن کە ئەم کەسە جینایەتکارە ناتواندرێت وەکوو سەمبولی نەتەوەیەک پێناسە بکرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …