دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

دەستگیرکردنی فەردین مەولوودی لە سنە

هێزەکانی رژیم لە شاری سنە لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان وێڕای لێدان و بێ ڕێزییەکی زۆر دەستگیر کردووە.

ڕۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”فەردین مەولوودی“ وێڕای لێدان و سووکایەتی پێ کردن، دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

دەوترێ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات فەردین مەلوودییان لە سەر شەقام دەستگیر و لەپێش چاوی خەڵک لێیان داوە و بێ ڕێزییان پێ کردووە. دەستگیر کردن و بێ ڕێزی بەم ھاوڵاتیە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لەباری دەروونییەوە تەندروستی تەواو نیە.

فەردین مەولوودی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لەلایەن لقی یەکەم دادگای شۆڕشی رژیم لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”سەعیدی“  بە تۆمەتی ”هاوکاری و ئەندامەتی لە کۆمەڵە“ حوکمی ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ناوبراو پێشتر بۆ ماوەی چەند مانگ لە نێو ریزەکانی کۆمەڵە بووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ رۆژھەڵاتی کوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …