٢٥ کەسی خۆجێیی لە پێترۆشیمیی ئیلام لەسەر کارەکەیان دەر کراون

٢٥ کەسی خۆجێیی کە لە پێترۆشیمیی ئیلام وەکوو هێزێکی گەنج دێنە ئەژمار، لەم قەیرانەدا لەسەر کارەکانیان دەر کراون، لە حاڵێکدا کەسانی ناخۆجێیی لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە هاتوون و دەرفەتی کاریان لێ ئەستاندوون.

بەرپرسی نوێ و ناخۆجێیی شیرکەتی پێترۆشیمیی ئیلام چەندین کەسی ناخۆجێیی و خانەنشینی لە پۆستی جۆراجۆر لەم شیرکەتەدا داناوە، لە حاڵێکدا ئەم کەسە خۆجێییانە لە سەرەتای دامەزاراندنی ئەم شیرکەتەدا، سەرەڕای ئەوەی زۆریان سەختی و دژواری چێژابوو و زیانی زۆریان بەرکەوتبوو، هەر درێژەیان بە کارەکەیان دەدا، بەڵام بە هێنانی کەسانی ناخۆجێیی ئێستا لەسەر کارەکانیان دەر کراون.

زۆربەی هەر زۆری کرێکاران و کارمەندانی پارێزگای ئیلام لە کەسانی ناخۆجێیی پێک هاتووە و هیچ دەرفەتێک بۆ کرێکارانی کورد لەو پارێزگایەدا بوونی نییە و بەردەوام مافی کرێکارانی خۆجێیی و کورد پێشێل دەکەن.

لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ئێستادا ڕێژەی بێکاری، هەژاری و دیاردەکانی تر لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بەنیسبەت شارەکانی دیکەی لە بەرزترین ئاستدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …