پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

دلێر خەسرەوی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

دلێر خەسرەوی چالاکی ژینگەپارێز، پاش لێپرسینەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

رۆژی سێشەممە ٢٦ی خەرمانان، وێڕای دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ ئەم چالاکی ژینگەپارێزە، ناوبراو ئازاد نەکراوە و کاربەدەستانی زیندان بە بنەماڵەکەیان راگەیاندووە کە، ئەم زیندانیە سیاسیە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنیەتی شاری سنە گواستراوەتەوە.

بنەماڵەی خەسرەوی لە رۆژی شەممەوە پاش راگواستنی رۆڵەکەیان، ھیچ زانیارییەکیان لە سەر بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.

دلێر خەسرەوی ئەندامی جەمعیەتی سەوزی کوردستانە کە، رەشەممەی ساڵی رابردوو لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستگیر کرا.

ناوبراو جارێکی دیکەش ساڵی ١٣٨٥ بە تۆمەتی ھاوکاریی لەگەڵ حزبێکی کوردی دەستگیر و پاش چەند مانگ زیندان ئازاد کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …