پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

سەکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کورد لە ژێر ئەشکەنجە و ئازارداندا تووشی ناسازی دەرونی بووە.

“سەکینە پەروانە”، بەندکراوی سیاسی کورد، تەمەن ۳۰ ساڵ، خەڵکی خۆراسان کە پێشتر لە زیندانی “ئەوین” زیندانی بوو، لە کۆتاییەکانی زستانی ۱۳۹٨ بۆ بەندیخانەی قرچک لە شاری کەرەج گواستراوەتەوە، ئیستا لە ژێر شکەنجە و ئازارداندا تووشی ناسازی دەرونی بووە.

“سەکینە پەروانە” بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە، بەڵام ماوەیەک لەمەوەبەر بە هۆکاری نووسینی دروشم لە نێو زیندانی ئەوینەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین گواستراوەتەوە. دەگوترێ پاش ئەوەی چەند ڕۆژ شکەنجە دەدرێ و لە ژووری تاکە کەسی دەکرێ تووشی کێشەی روحی هاتوە و بۆ نەخۆشخانەی دەروونی شاری “رەی” ڕاگوێستراوە.

 باس لەوە دەکرێت لە  کاتی گواستنەوەی ئەو زیندانیە بۆ زیندانی قرچک لە لایەن زیندانوانەکانەوە لێی دەدرێت و دەست و لاقی کەلەپچە کراوە.

  باس لەوەش دەکرێ قازی پەروەندەکە بۆ ئازادی پروانە ماوەی پێشوو بڕیاری دانانی بارمتەی بە بڕی ٥٠  میلیۆن تمەنی دەرکردە، بەڵام  لەبەر ئەوەی پەروانە سەکینە نەیتوانیوە سەنەد/وەسیقەی دیاریکراو ئامادە بکات لە خراپترین دۆخدا لە زینداندا راگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …