مستەفا سەلیمی لە زیندانی سەقز ئێعدام کرا

مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندیی سەقز لە سێدارە درا.

مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی کوردی ٥٣ ساڵ تەمەن، خەڵکی ئاوایی ئێلوو سەقز کە ساڵی ٨٢ی ھەتاویی لە لایەن ھێزەکانی رژیمی ئێرانەوە دەستگیر و پاش دادگایی کرانی بە تۆمەتی دزی و تێکھەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ ھێزەکانی رژیم و ئەندامیەت لە حزبێکی کوردی و دژایەتی لەگەڵ خودا بە ١٥ ساڵ زیندان و ئێعدام مەحکوم کرا.

ئەو زیندانیە کوردە ماوەیەک پێش ئێستا و بە ھۆی راپەڕینی زیندانیانی شاری سەقز ھاوڕێ لەگەڵ دەیان زیندانی دیکە و پاش ١٧ ساڵ زیندانی بێ مەرەخەسی توانی ھەڵبێت و خۆی بگەیەنێتە خاکی ھەرێمی کوردستان، بەڵام بە بێ سرنجدان بە دۆخی ئەمنی ناوبراو، دیپۆرتی ئێران کرایەوە.

مستەفا سەلیمی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی خاکەلێوە لە لایەن دەزگای دادوەری رژیمی ئێرانەوە ئێعدام کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …