دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

زیندانیەکی سیاسی کورد پاش رادەستکردنەوەی بە ئێران مەترسی ئێعدام کردنی لەسەرە

زیندانی سیاسی کورد مستەفا سەلیمی ٥٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوایی ئێلوو سەقز، ماوەیەک لەوەپێش لە کاتی راپەڕینی زیندانیان لە زیندانی ناوەندیی سەقز توانیبووی پاش ١٧ ساڵ زیندان ھەڵبێت و لە سنووری پێنجوێن خۆی بگەیەنێت بە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ٣ رۆژ لەوەپێش لە لایەن ئاسایشی ھەرێمەوە لە سنووری بانە رادەستی رژیمی ئێران کرایەوە.

ئەمڕۆ ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم بە بنەماڵەی مستەفا سەلیمی رایانگەیاندووە، بۆ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو خۆیان ئامادە بکەن، چوونکە بەم زووانە لە سێدارە دەدرێت.

مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی کورد، ١٧ ساڵ لەوەپێش بە تاوانی تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی رژیم و ئەندامیەت لە حزبێکی سیاسی کوردستانی، بە ئێعدام مەحکوم کرا.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …