پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

وتەیەک بە بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە، رۆژی سەقامگیر بوونی کۆماری ئیسلامی⁄عەزیز ئاجیکەند

١٢ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ وەبیرهێنەرەوەی داسەپاندنی ٤٢ ساڵ حاکمیەتی کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامییە بەسەر وڵاتی ئێراندا. ئەمرۆژانە ٤٢ ساڵ بە سەر ئەو رۆژە رەشەدا تێپەر دەبێ کە دەستبەسەرا گرانی شۆڕشی خەڵکی ئێران بە ڕێبەری جەڵادێکی ڵە چەشنی خومەینی، لە نمایشێکدا بە ناوی ” گشت پرسی لە خەڵکی ئێران ” خورافە و سەرکوتی خۆیان بەسەر ئەم وڵاتەدا رەسمیەت پێدا.
رۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ٥٨، لە حاڵێکدا هێشتا ٢ مانگ بەسەر سەرکەوتنی راپەڕینی خەڵکدا تێنەپەڕیبو وە جەماوەری خەڵک بەتەواوی ماهیەتی ئەفکاری کۆنەپەرستانە و ئامانجی قیزەونی داگیرکەری شۆڕشیان نەناسیبوو، دارودەستەی خومەینی بە دروشمی ” ڕاپرسی ” هاتنە مەیدان تا خەڵک وادار بکەن کە لەنێوان دوو دەنگی” ئەری یا نا ” یەکێکیان هەڵبژێرن و بە بەشداری کردن لەم ” ڕاپرسێ ” یه‌دا دەنگی ئەرێ بدەن بە نیزامی کۆماری ئیسلامی.
کاربەدەستانی کۆماری ئیسڵامی و ڵە سەرەوەی هەموویان جەڵادێکی وەک خومەینی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم شانۆگەریە زۆر بە پەڵەبوون بوو. لەبەر ئەوەی ئەوان بە باشی دەیانزانی ئەگەر خەڵک دەرفەتی هەبێت بە چاوی کراوە سەبارەت بە ماهیەتی حکومەتی ئیسلامی داوەری بکات، ئاکامی ریفراندۆمەکە ئەو جۆرە نابێت کە چاوەڕوانی دەکەن.
کاربەدەستانی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی بەهرەمەند لە ئیمکاناتێک کە دەستیان کەوتبوو وە بە کەڵک وەرگرتن لەو تریبونانەی کە لە ئیختیاریاندا بوو وە بە پشت بەستن بە سوننەتە مەزهەبیەکانی باو لەنێو خەڵکدا، ئاکامی بەناو راپرسیەکەیان بە قازانج و بەناوی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاندو بەمجۆرە کۆماری ئیسڵامی ڵەدایک بوو وە ڵەو رۆژە بەدواوە زۆر بێشەرمانە دەسڵاتی سەرەرۆیانەی خۆیان سەقامگیرو پەرەپێدا.
پێویستە بوترێ کە ڵەم رۆژەدا و نە نیوان کۆمەڵانی خەڵکدا ،خەڵکانێکش بوون کە بەناچاری و هه‌ندێکیشیان لە رووی تەوەهومەوە دەنگی ئەرێ یان هەڵدەبژارد و دەیانخستە سندوقی دەنگدانەوە.هەڵبەت لەوکاتەشدا ئەو دەستەیە لە خەڵک کە ماهیەتی حاکمیەتی مەزهەبی و بەهێز بوونی کۆنەپەرستانیان بەرابەر لەگەڵ حاکمیەتی ئیستبدادی و دیکتاتۆڕی پادشایەتی دەزانێ، نەک هەر ئەم ریفڕاندۆمەیان تەحریم کرد بەلکوو تا ئەو جێگایەی لە توانایانیشدا بوو، جەماوەری خەڵکیشیان وادار دەکرد بەشداری تێدا نەکەن. کە بێگومان خەڵکی کوردوستان ڵە رێزی ئەو بەشە ڵە کۆمەڵانی خەڵکی ئێڕاندا بوون کە بە” نا ” بەشداریان ڵەم ڕاپرسێیەدا کردوو کەوتنە بەرەی دژی کۆماری ئیسڵامی بە پانتایی هەموو ئێڕان .
١٢ی خاکەلێوە، ، ڵەراستیدا وەبیرهێنەرەوەی یەکەم رۆژەکانی رەت کرانەوەی مافی هەڵبژاردن لە دیاری کردنی مافی چارەی خۆنوسین و یەکەم رۆژی سەقامگیر بوونی حاکمیەتی جەهل و خورافە و یەکەم رۆژی شکڵ گرتنی حاکمیەتێکە کە هەم کۆنەپەرستانەو هەم سەرەرۆیانەیە.کوردوستان هەر ڵە یەکەمین رۆژەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسڵامی بوو بەمیدانی خەباتی مڵمڵانێی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز. ستراتژی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەستاندنەوەی دەستکەوتەکانی راپەڕینی ٥٧ لە کوردستان و هەروەها دوای هەڵوێستی شۆرشگێرانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان ڵە ڕاپرسی ١٢ی خاکەڵێوەدا ،ئەوە بوو کە دەسبداتە هێرشێکی هەمەڵایەنەی نیزامی بە دژی کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان . بەڵام ئامانجی رژیم تەنیا زاڵ بوونی نیزامی بەسەر جوغڕافیای کوردستانیش نەبوو. بەڵکو زاڵ بوونیش بوو بەسەر ئیرادەی شۆڕشگێڕانەیاندا لە رێگای پەرەدان بە خورافە پەرستیەوە. ڕژیم هاوتەریب لەگەڵ داگیرکردنی نیزامی کوردستان بۆ گەیشتن بەم ئامانجەی هێرشێکی فەرهەنگی رێکخراویشی تەڕاحی کرد و هەنگاو بە هەنگاو خستیە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئامرازەکانی ئەم هێرشە بریتین بوون لە: سازمانی تەبلیغاتی ئیسلامی کوردستان، ناوەندی گەورەی ئیسلامی رۆژئاوای وڵات، ئیدارەی گشتی ئیڕشادی ئیسلامی کوردستان، کانونی فەرهەنگی تەربیەتی مزگەوتەکان، کانونە فەرهەنگی هونەریەکانی مزگەوت، کانونی پەروەرشی فکری ئیسلامی منداڵان لە کوردستان، ئیمام جومعە بەکرێگیراوەکان، شوڕای ئیقامەی نوێژ، ناوەندی بەناو ئیسلاحی فەرهەنگی سەربە ناوەندە دەوڵەتیەکان و سپای پاسداران و بەسیج لە کوردستان و دەیان ئەنجومەنی مەزهەبی تر. هەموو ئەم ناوەندانە بۆ بەرەپێش بردنی چالاکیەکانیان لە پشتیوانی هەمە لایەنەی ماڵی دەوڵەت و سپای پاسداران بەهرەمەند بوون. لە ئاکامی فەعالیەتی ئەم ناوەندانەدا لە چوار دەیەی رابردودا هەزاران مزگەوت، تەکیە و حسێنیە لە شار و دێهاتەکانی کوردستان دروست کراون و حەوزەکانی بەناو عیلمیەی دینی بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەیان سەندوە.
لەسەر ناوەرۆکی ئەم بارودۆخە و ڵەماوەی ئەم ٤٢ ساڵەداهەموو جۆرە فەعالیەتێکی فەرهەنگی پێشڕەو و موتەرەقی لەژێر ناوی هەڕەشە بۆسەر ئەمنیەتی نەتەوەیی قەدەغە کراوە. رۆژنامە و نەشریەی سەربەخۆ و پێشڕەو ئیجازەی بڵاو بوونەوەیان نییە. ئانتێنی ماهوارەکان دەشکێندرێن. ئەنجومەنەکان و گروپە فەرهەنگیە سەربەخۆکان قەدەغە و ئیجازەی فەعالیەتیان نییە.
رۆژی ١٢ی خاکەلێوە، ئەگەر بۆ کۆماری ئیسلامی رۆژی دەستپێکی چلودووهەمین ساڵە لە حاکمیەتی نیزامی سەرمایەداری ئیسلامی، بۆ جەماوەری خەڵک ساڵڕۆژی راگەیاندنی کۆتایی دەور و نەخشی جەماوەری خەڵکە لە شۆڕشێکی شکۆداردا و ساڵرۆژی دەستپێکی رژیمێکی کۆنەپەرست و ساڵرۆژی تەمەنێک سەرکوت و سوکایەتی و تەحەمول کردنی هەژاری و برسیەتی و دەستپێکی زەوتکرانی سەرەتایی ترین ئازادییە فەردی و کۆمەڵایەتیەکانە.
بەهاری ئەمساڵ ٤٢ ساڵ بەسەر خۆراگری خەلکی کوردوستان تێپەردەبێ . هێماکانی ئەم خۆڕاگریە لە بەڕیوەچونی مەڕاسمی نەورۆز و چوارشەممە سوری، مەڕاسمی جێژن و شادی و ڕەشبەڵک لەم بۆنانەدا و لەگەڵ هەموو سەرکەوتنێک لە باقی بەشەکانی کوردستان، دیفاع لە هونەر و ئەدەبیاتی مقاومەت و نیشاندانی هۆگری بۆ سرودە شۆڕشگێڕانەکاندا و هەروەها ڵە مانگرتنە یەکڵەدوای یەکەکانی جەماوەری شۆرشگێری کوردوستاندا خۆی دەنوێنێ.
ئەمرۆ خەڵکی کوردوستان داواکاری روخاندنی ئەم رژیمەن و ڵەخەباتی رۆژانەی خۆیاندا ڵەهەولی خولقاندنی زەمینەکانی شۆڕشێکن کە کۆتایی بە عومری پر ڵە جینایەتی دەوڵەتێک بینن کە ٤٢ ساڵە ژیانی ڵێکردون بە دۆزەخ. لە رۆژی دامەزرانی حکومەتی جەنایەت، خەڵەتاندن و وێرانی کۆماری ئیسلامیدا جێی خۆیەتی ڕێز لە یادی ئەو ژن و پیاوە ئازادیخوازانە بگرین ، کە لە راستای بەرگرتن لە بەهێز بوونی ئەم دێوەزمە دژی ئینسانیەدا و دەستەبەر بوونی ئارمانە راستەقینەکانی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵک، لە مەیدانی نەبەرد دا یان لە زیندانەکاندا گیانیان فیدا کرد. یادی ئیلهامبەخشیان ئەمرۆ لەهەر رۆژێکی دیکە زیاتر یارمەتیدەری ئێمە دەبێ لە رەزمی بێ ئەمان، نەخشەمەند، رێکخراو و پەیوەستە لەدژی رژیمی ئیسلامیدا.
هەر شکاوە ئالای سوری بێبەشان و مەرگو نەمان بۆ کۆماری ئیسڵامی ئێران
بژی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی خەڵکی کوردوستان

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …