چوار شه‌ممه‌ 27 ئه‌یلول 2023

لاوێکی بەندکراوی مەھابادی لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەھاباد، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا.

دانیال زەینۆلعابدینی لاوێکی خەڵکی شاری مەھابادە کە لە ماوەی رۆژانی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیان لە گرتووخانەی شاری مەھاباد دەستی دایە راپەڕین و ھەر بەم بۆنەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی شاری میاندواو، کە لە ئاکامدا لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیمی ئێران گیانی لەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو زیندانیانی زیندانی مەھابادیش ھاوشێوەی زۆرێک لە زیندانەکانی دیکەی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران، لە ترسی گیرودەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیان دایە راپەڕین و لە ئاکامدا چەند زیندامیەک کوژران و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …